١٣ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ٢٠:٥١
ئێران هیچ پلانێکی بۆ تیرۆر و ڕفاندن لە ڕۆژئاوا نییە

نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ئامانج و پلانێکی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆر یان ڕفاندن لە ڕۆژئاوا یان هەر وڵاتێکی تر نییە.

 نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە وەڵامی تۆمەتبارکرانی ئێران بە ئەنجامدانی تیۆری دژبەرانی لە دەرەوەی وڵات، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ئامانج و پلانێکی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆر یان ڕفاندن لە هیچ وڵاتێکی تردا نییە.

ڕاشیگەیاند: ئەم دەنگۆ و هەواڵسازیانە لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە، گرووپی تیرۆریستیی موجاهێدینی سەقامگرتووی ئاڵبانی و هەندێک دامودەزگای هەواڵگریی ڕۆژئاوایی و لەوان ئەمریکا ساز دەکرێت، بۆوەی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی پێ داپۆشن.

342/